وابڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا دەستپێبکەنەو

وابڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا دەستپێبکەنەوە
دانا سەعید بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاندووە کە شاندێکی تایبەتی هێڵی ئاسمانی تورکیا سەردانی فرۆکەخانەی سلێمانیان کردووە بۆ دڵنیابوون لەبواری ئاسایش و کارگێری و هونەری ناو فرۆکەخانە کە تایبەتە بە ڕێکخستنی گەشتەکان.
ناوبراو وتیشی، شاندەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕیووە لە سەر ئاستی فرۆکەخانە و جێبجێکردنی خزمەتگوزراییەکان بە پێی یاسای فرۆکەوانی.
باسی لەوەشکرد، شاندەکە بڕیاریانداوە گەمارۆی ئاسمانییەکان نێوان سلێمانی و تورکیا هەڵبگرن و دووبارە گەشتەکان دەست پێبکەنەوە.
ئاشکراشیکرد، بڕیارە ٢٤ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانیی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە وهەفتانەش حەوت گەشت ئەنجامبدرێت.
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوودا گەشتەکان نێوان سلێمانی و تورکیا زیاتر دەبن و بارودۆخەکە ئاساییی دەبێتەوە.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، حکومەتی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگرت بەڵام دوای تەنها شەش مانگ گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستپێکردەوە.